بەندیخانەی ورمێ؛ ئازادیی کاتی ئەحمەد مامشەریفی پاش ١١ مانگ دەسبسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی
۲۵ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ " ئەحمەد مامشەریفی" هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار، پاش نزیکەی ١١ مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی قورسی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای و؛ "ئەحمەد مامشەریفی" کوڕی عومەر و خەڵكی گوندی "سیلوێ" و دانیشتووی پیرانشار کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورسی ٣ میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.
پێشتر کوردپا لە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا باسی لە دەسبەسەرکرانی " ئەحمەد مامشەریفی" و سێ هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشاردا کردبوو. ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بە توندوتیژییەوە دەسبەسە کرابوون و هەتا ماوەیەک نادیار بوو کە لە کام ناوەندی ئەمنییەتی و گرتنگەیەکدا ڕاگیراون.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەکران و لێپرسینەوەکەیدا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزراوە.