بۆکان؛ ٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئەمیر یووسفی

08:26 - 26 بانەمەڕ 2726

۲۴ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ئەمیر یووسفی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، هێشتا زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەمیر یووسفی" هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سڵامەت" سەر بە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سپاوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.