مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی میکاییل دوودکانلوو میلان و ئێحسان خوڕەم‌ئاباد، مێرمنداڵی ١٧ ساڵان

17:56 - 24 بانەمەڕ 2726

سەرلەبەیانیی سێشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد بە ناوەکانی "میکاییل(شۆڕش) دوودکانلوو میلان" و "ئێحسان خوڕەم‌ئاباد" مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵان، بەشێوەی سەرەڕۆیانە و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ سەرلەبەیانیی سێشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، لە نێوان کاتژمێرەکانی ٣ هەتا ٥ی سەرلەبەیانیدا، دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "کۆسەکەرێز" بە ناوەکانی "میکاییل(شۆڕش) دوودکانلوو میلان" تەەمەن ٤٠ ساڵان و خێزاندار و "ئێحسان خوڕەم‌ئاباد" مێرمنداڵی ١٧ ساڵان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ سەر ماڵەکانیان و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە، هەروەها کەسانی نزیکیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دۆخیان زانیارییەکان نییە.