بۆکان؛ پێنج مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئیبراهیم مەردانی
١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەرینی پێنج مانگ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، چارەنووسی ناوبراو هێشتا ناڕوونه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕاگەیاند: ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لەگەڵ ئازادی کاتی ئەم هاووڵاتییە دژایەتی کردووە.
شەوی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، "ئیبراهیم مەردانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئیراهیم مەردانی پێشینەی دوو جار دەسبەسەرکرانی هەیە، لەوانە؛
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٨، ئیبراهیم مەردانی بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دواتر لە ٥ی گەلوێژدا بە کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.