پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی عیزەدین پەس و پیش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
01:33 - 9 بانەمەڕ 2726
ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عیزەدین پەس و پیش» خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.