کامێران؛ بەردەوامی دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئەنوەر قوربانی
٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەرینی ٢٨ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی ئەنوەر قوربانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند: هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەنوەر قوربانی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام بووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ئەنوەر قوربانی بە بێ بەڵگەی یاسایی و و بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.