بۆکان؛ ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد پاش ٨٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە بە دانانی بارمتە ئازاد کران
١ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوون.
ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ڕەحیم شیلانی کوڕی عوسمان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٤ هەتاوی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد کوڕی ڕەحیم و لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و ئەو دوو هاووڵاتییە لەماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بوونە.