نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی مەسعوود عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
11:03 - 31 خاکەلێوه 2726
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە» خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی دەسبەسەر کردووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکران بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە.
مەسعوود عەبدوڵڵازادە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو.
ئەو هاووڵاتییە لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٥ــه و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.