سنه؛ سێ مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی هیوا تاتایی
10:35 - 31 خاکەلێوه 2726
٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەرینی سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هیوا تاتایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، چارەنوسی ناوبراو هێشتا ناڕوونه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا، ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا ناوبراو لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.
ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکراوە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی دەقیق لەبەر دەستدا نییە.