پیرانشار؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محیەدین مەعرووفنیا و بێهنام مەعرووفنیا
٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «محیەدین مەعرووفنیا» و «بێهنام مەعرووفنیا»، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ئەو سەرچاوەیە وتی: ئەو باوک و کوڕە لە کاتی دەسبەسەرکرانیان تا ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراون.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە: تاکوو ئێستا هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخیان بێئاکام ماوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو باوک و کوڕە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.