پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئاکام ئەبووبەکری و وەیسە محەممەدپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:10 - 11 خاکەلێوه 2726

بەرەبەیانی دووشەممەی ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی «ئاکام ئەبووبەکری» و «وەیسە محەممەدپوور» خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە کوردپای ڕاگەیاندووە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.