مەهاباد؛ مامه عەلینژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە
19:30 - 10 خاکەلێوه 2726
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مامه عەلینژاد» خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: دوای دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەیان و دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵەکەیان.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی داوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا تاکوو ئێستا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامه عەلینژاد زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.