ئیلام؛ بەردەوامی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ساسان چەمەنئارا و پەرەستوو چەمەنئارا
٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ساسان چەمەنئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام و خۆشکەکەی پەرەستوو چەمەنئارا، هێشتا چارەنووسیان لە گرتنگەی ناوەندیی ئەم شارە ناڕوونه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند، ئەم خۆشک و برایە لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کراون.
ئەو سەرچاوەیە زیادیکرد کە بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتی بۆ ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکراوەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ساسان چەمەنئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی پەرەستوو چەمەنئارا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانه دەستبەسەر کران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.