سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئیبراهیم کەریمپوور، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار
00:51 - 7 خاکەلێوه 2726
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئیبراهیم کەریمپوور، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە کوردپای ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.