مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئاوات سەرگوڵی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

05:25 - 3 خاکەلێوه 2726

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی کورد لە مەهاباد، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «ئاوات سەرگوڵی» خەڵکی گوندی «کۆسە کەرێز» سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەرکردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، جەلال عەلەوی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «کۆسە کەرێز» سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.