نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی کاوە عەبدوڵڵازادە لە ڕێگای مەهاباد بۆ نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

05:13 - 3 خاکەلێوه 2726

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «کاوە عەبدوڵڵازادە» خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ڕێگای مەهاباد بۆ نەغەدە دەسبەسەرکردووە.

ئەم سەرچاوەیە زیادیکرد: کاوە عەبدوڵڵازادە دوای دەسبەسەرکران بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.

کاوە عەبدولڵا زادە تەمەن ٣٩ ساڵ، خێزاندار و سێ منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی «مەنسوور عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٤١ ساڵه و «مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٢٧ ساڵه خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە  ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران، مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە دوای دوو ڕۆژ دەسبەسەری و تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە.