مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی جەلال عەلەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
16:58 - 1 خاکەلێوه 2726
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، جەلال عەلەوی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «کۆسە کەرێز» سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «وەهاب حوسێنزادە» خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.