مەهاباد؛ وەهاب حوسێن‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

06:44 - 1 خاکەلێوه 2726

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «وەهاب حوسێن‌زادە» خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.