کرماشان؛ موسلم زارعی، چالاکی فەرهەنگی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
10:38 - 28 رەشەمه 2725
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، موسلم زارعی، چالاکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
موسلم زارعی براى مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی کوردە کە لە مانگەکانی جۆزەردان و بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و هەردوو جار دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.