سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سوبحان عەزیزی و ئومێد خۆرشیدی

03:47 - 27 رەشەمه 2725

٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خۆرشیدی»، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خۆرشیدی» بەبێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کە هێرشیان بردبووە سەر ماڵەکانیان، دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

پێویستە ئاماژەش بەوە بدرێت کە هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕوون نەکراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە. هەروەها ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە مافی هەر جۆرە پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.