بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سێ برای کورد؛ ناسر دادیار، مووسا دادیار و حەمزە دادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
00:21 - 23 رێبەندان 2725
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ناسر دادیار، مووسا دادیار و حەمزە دادیار، سێ برای خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی مووسا دادیار و حەمزە دادیاریان لە گوندی "قەرەموساڵی"ی بۆکان و ناسر دادیاریان لە گوندی "داشبەند"ی بۆکان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم سێ برایە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە .