تاران؛ عەلیڕەزا ڕەزایی، لاوی ٢٠ ساڵانی کوردی خەڵکی هەرسین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

00:10 - 23 رێبەندان 2725

٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "عەلیڕەزا ڕەزایی"، لاوی ٢٠ ساڵانی کوردی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شەهریاری تارانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.

عەلیڕەزا ڕەزایی تازە ڕێوڕەسمی مارەکردنی بەڕێوە بردبوو. دایکی بە تەنیا و بەسەختی گەورەی کردبوو. تەرمەکەی پاش پێنج ڕۆژ دۆزرایەوە. حکوومەت بە گوشارخستنە سەر بنەماڵەکەی هەوڵی دا وەکوو"بەسیجی حکوومەتی" بیناسێنێ بەڵام دایکی ڕەتی کردەوە.