کرماشان؛ موجتەبا بەیگی گورگانی، لاوی ٣٠ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

00:03 - 23 رێبەندان 2725

٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "موجتەبا بەیگی گورگانی"، لاوی ٣٠ ساڵانی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناوچەی "پەردیس"ی کرماشانە کە بە تەقەی فیشەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سکی گیانی لەدەست داوە.

بنەماڵەی ناوبراو پاش چەند ڕۆژ بەدواداچوون و بێئاگابوون لە دۆخی، تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەریدا و لە نێوان ژمارەیەکی زۆر تەرمی دیکەدا دەدۆزنەوە. لە درێژەدا بنەماڵەکەی لەژێر گوشاری زۆری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا تەرمەکەی بە پێدانی بەڵێننامەی نووسراو وەردەگرنەوە تاکوو بە بێدەنگی و بە بێ ئاگادارکردنەوە بە خاکی بسپێرن.

تەرمی "موجتەبا بەیگی گورگانی"، لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانێکی کرماشان بە خاک سپێردرا.