کەرەج؛ خوداداد ئۆلفەتی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
23:53 - 22 رێبەندان 2725
٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "خوداداد ئۆلفەتی"، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
تەرمی "خوداداد ئۆلفەتی"، لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کەرەج بە خاک سپێردرا.