بەندیخانەی ئیلام؛ یەک مانگ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مستەفا کەمەرخانی
23:39 - 22 رێبەندان 2725
٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "مستەفا کەمەرخانی" لاوی کوردی خەڵکی ئیلام، تاکوو ئێستا لە بەندیخانەی ئیلام ڕاگیراوە؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە چاوێکی ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجەوە بریندار بووە و بڕیار بووە پاش مانگێک دەسبەسەرکران، بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "مستەفا کەمەرخانی" ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی و بەڵێنی ئازادکردنی کاتی، ناوەندە پێوەندیدارەکان لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکە خۆیان بواردووە و هەروا لە بەندیخانەی ئیلامدا ڕاگیراوە.