بۆجنوورد؛ ٤ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سروش دەبیرمەنش، لاوی کورد

23:33 - 22 رێبەندان 2725

٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی  "سروش دەبیرمەنش" لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی زۆر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "سروش دەبیرمەنش" ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

ئەم لاوە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.