لۆمار/سیروان؛ ١٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو برا، بێهرووز و بێهزاد وەلیبەیگی
23:23 - 22 رێبەندان 2725
٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "بێهرووز وەلیبەیگی" و "بێهزاد وەلیبەیگی" دوو برای کوردی خەڵکی "لۆمار" سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسییان لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەیانی زۆر کردووە.
ئەم دوو برایە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەیانی بەدواوە بووە.