بۆجنوورد؛ ٣٤ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی خەلیل ڕەسووڵی
22:47 - 22 رێبەندان 2725
٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "خەلیل ڕەسووڵی"، لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی زۆر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ "خەلیل ڕەسووڵی"، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.