سنە؛ ئەفشین حوسێن‌پەناهی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو دەسبەسەر کران

22:10 - 22 رێبەندان 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ ئەفشین حوسێن‌پەناهی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەفشین حوسێن‌پەناهی پێشینەی دەسبەسەرکران و حوکمدرانی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپڵدراوەکان دژی ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.