کەرەج؛ موعین عەباسپوور، لاوی کوردی ئیلامی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە گوڵشەهری کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی لە دڵی

07:28 - 12 رێبەندان 2725

٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "موعین عەباسپوور"، لاوی کوردی ئیلامی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە گوڵشەهری کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی لە دڵی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "موعین عەباسپوور"، کوڕی قاسم، لەدایکبووی ئیلام و دانیشتووی گوڵشەهری کەرەج بووە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە دایکی هەتا بەیانی تەرمەکەی لە باوەش گرتووە و دواتر توانیویەتی تەرمەکەی ڕاگوازێت بۆ ئیلام و لەوێ بە خاکی بسپیڕی.