ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ٥ هاووڵاتیی دیکە؛ محەممەدمێهدی پیردە، جابر سوڵتانیان، عرفان عەزیزی، سەباح کەریمی و فەرشاد مەهدەوی

00:17 - 9 رەشەمه 2725

٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی شارەکانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی "محەممەدمێهدی پیردە"، "جابر سوڵتانیان"، "عرفان عەزیزی"، "سەباح کەریمی" و "فەرشاد مەهدەوی" بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ تا زیاتر لە یەک حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەم کەسانە، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٤ " محەممەدمێهدی پیردە" لاوی ١٨ ساڵانی خەڵكی "دەرەشار"، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ "جابر سوڵتانیان" هاووڵاتیی خەڵكی "ئاسمان ئاباد"، ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ "عرفان عەزیزی" لاوی کوردی خەڵکی هلیلان، ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ "سەباح کەریمی" لاوی کوردی خەڵکی مەڵکشایی و ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤  "فەرشاد مەهدەوی" هاووڵاتیی ٢٥ ساڵانی خەڵکی مەڵکشایی، بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەم کەسانە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.