شەهریار/تاران؛ میلاد نەورووزیان، لاوی ٢٣ ساڵانی کوردی خەڵکی شیروان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
23:45 - 4 رەشەمه 2725
٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ "میلاد نەورووزیان"، لاوی ٢٣ ساڵانی کرمانجی خەڵکی شیروان سەر بە پارێزگای خوراسان و دانیشتووی شەهریاری تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە چوارڕێیانی موخابراتی شەهریارە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاق و کەلەکەی کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بەسیجییەکان و هێزەکانی یگانی تایبەت پاش دەرگیربوون لەگەڵ خەڵک و لەوانە ئەم لاوە، بە تەقەی دوو فیشەکی جەنگی لە لاق و کەلەکەی دەیکەنە ئامانج و دەیکوژن. تەرمی ناوبراو پاش چيند ڕۆژ لە کەهریزەک دەدۆزرێتەوە.
تەرمی "میلاد نەورووزیان" لە گۆڕستانی شەهریاری تاران بە خاک سپێردرا.