شاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی دوو هاووڵاتیی کورد؛ کامیار ڕەشیدی و مەیسەم چابوک
23:14 - 4 رەشەمه 2725
ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "شاباد" سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی "کامیار ڕەشیدی" و "مەیسەم چابوک" بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هیزە ئەمنییەتیەکانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو لاوە بڵاو نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە وڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە. ئەوان تاکوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان بێبەری کراون.