بەندیخانەی بۆجنوورد؛ ٤٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی بێهزاد ئازەرەخش

22:50 - 4 رەشەمه 2725

٣ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "بێهزاد ئازەرەخش" هاووڵاتیی ٢١ ساڵانی کوردی خەڵکی "بۆجنوورد" ناوبراو هێشتا لە دۆخێکی ناڕووندا لە بەندیخانەی بۆجنوورد ڕاگیراوە و زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ "بێهزاد ئازەرەخش" لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی بۆجنوورد ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە بڵاو نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە وڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە. هەروەها ناوبراو تاکوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانی بێبەری کراوە.