مەڵکشایی؛ ٢١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مالک نیکبەخت

22:40 - 4 رەشەمه 2725

٢ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "مالک نیکبەخت" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "مەڵکشایی" سەر بە پارێزگای ئیلام، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ "مالک نیکبەخت" لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤دا بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە بڵاو نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە وڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە. هەروەها ناوبراو تاکوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانی بێبەری کراوە.