کرماشان؛ موحسن ڕەزایی، لاوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
13:56 - 1 رەشەمه 2725
٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "موحسن ڕەزایی"، لاوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "مەسکەن"ی کرماشانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "ڕان"ی بەسەختی بریندار بوو و بە هۆی خوێنڕێژییەوە گیانی لەدەست دا.
تەرمی "موحسن ڕەزایی"، ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی "بەهەشت زەهرای بریموەند لە کرماشان" بە خاک سپێردرا.
موحسن ڕەزایی تەمەن ٣٠ ساڵان و خێزاندار بوو و لە سێڕێیانی مەسکەندا تەعمیرگای ماشینی هەبوو.