بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی مەسعوود چەمەنی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵان و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

20:13 - 24 رێبەندان 2725

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛  لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد، "مەسعوود چەمەنی" هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی بۆکان، بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە هێرش بۆ سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

لە کاتی ئەم هێرشەدا، مۆبایلی ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.