ئێسفەراین؛ بیژەن ئیبراهیمی، هاووڵاتیی ٣١ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:32 - 24 رێبەندان 2725
٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "بیژەن ئیبراهیمی"، لاوی ٣١ ساڵانی کوردی خەڵکی ئێسفەراین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری ئێسفەراینی خوراسانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
بیژەن ئیبراهیمی خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووک بووە و کارگەی بەرهەمهێنانی کارگی بووە.