مەشهەد؛ ئەمیرحوسێن ئەمیریوەفا، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:29 - 24 رێبەندان 2725
٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەمیرحوسێن ئەمیریوەفا"، لاوی ٢٩ ساڵانی کوردی خەڵکی مەشهەد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە مەیدانی "حەوتی تیر"ی مەشهەدە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ملی گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئاخرین قسەی بۆ دایکی ئەوە بووە: "دایە خوێنی من لە خوێنی لاوەکانمان ڕەنگینتر نییە."
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "فێردەوسی"ی مەشهەد بە خاک سپێردرا.