کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ١١ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد ماراوی لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە

20:33 - 4 رێبەندان 2725

٣ی رێبەندانی ١٤٠٤؛ محەممەد ماراوی لاوی کوردی خەڵکی گوندی "ماراو" سەر بە شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، لە دۆخێکی ناڕووندایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم لاوە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

ئەم لاوە کوردە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد ماراوی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.