شاباد؛ نەوید میرزایی لاوی کوردی شابادی شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

20:30 - 4 رێبەندان 2725

٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "نەوید میرزایی" لاوی کوردی خەڵکی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وتی؛ "نەوید میرزایی" شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاباد لە پارێزگای ئیلام بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "ئیمامزادە حەسەن"ی شاباد بە خاک سپێردرا.