سەقز؛ حامد دلاوەری، ئاریان عوسمانی و هەژیر شانازی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

20:29 - 4 رێبەندان 2725

ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حامد دلاوەری" خەڵکی سەقز و "ئاریان عوسمانی" و "هەژیر شانازی" خەڵکی شاری ساحێبی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

حامد دلاوەری لە بواری کوشتی و ئاریان عوسمانی لە بواری کیک بۆکسینگ چالاکییان هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.