سەقز؛ دەسبەسەرکرانی هیوا تاتایی و سەیدهێمن حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
20:27 - 4 رێبەندان 2725
ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هیوا تاتایی و سەیدهێمن حوسێنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەنییەەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبر دەستدا نییە.