جوانڕۆ؛ دوو حەفته دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دانیال بەهرامی، ئارایشگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی پشتیوانی لە خەڵک و پەیوەستبوون بە مانگرتن
20:25 - 4 رێبەندان 2725
٣ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵانی کوردی خەڵکی جوانڕۆ و ئارایشگەر، بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بۆ پشتیوانی لە مانگرتن و ناڕازییان، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم ئارایشگەرە تەمەن ٢١ ساڵانە ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بۆ پشتیوانی لە ناڕازییان و مانگرتنی خەڵک بە ناوەڕۆکی "هیچ چالاکییەکمان لە پەیج و ساڵۆندا نییە، شەرەفتان هەبێ، بە هیوای ڕۆژانی خۆش" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەو ەو بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.