تاران؛ مەجید جەلیلیان، هاووڵاتیی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
20:21 - 4 رێبەندان 2725
٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەجید جەلیلیان" هاووڵاتیی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "مەجید جەلیلیان"، هاووڵاتیی کوردی کرماشانی شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاراندا، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
هێشتا بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە یان نا و هەروەها دیار نییە کە ئایا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی پارەیەک لە بنەماڵەکەی وەرگیرابێ یان ناچار بە واژۆی بەڵێننامەی نووسراو کرابێتن.