تاران؛ بێهزاد عەباسی گوراجووبی، هاووڵاتیی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

20:19 - 4 رێبەندان 2725

٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "بێهزاد عەباسی گوراجووبی" هاووڵاتیی کوردی یارسان خەڵکی قەسری شیرین سەر بە کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "بێهزاد عەباسی گوراجووبی"، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاران بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

هێشتا بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە یان نا و هەروەها دیار نییە کە ئایا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی پارەیەک لە بنەماڵەکەی وەرگیرابێ یان ناچار بە واژۆی بەڵێننامەی نووسراو کرابێتن.