تاران؛ ماهان مەردانی، لاوی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

20:17 - 4 رێبەندان 2725

٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ماهان مەردانی" هاووڵاتیی لاوی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "ماهان مەردانی" هاووڵاتیی لاوی کوردی خەڵکی کرماشان، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاراندا، لە گەڕەکی "قەلعە حەسەن خان" بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

هێشتا بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا تەرمەکەی ڕادەست کراوەتەوە یان نا و هەروەها ڕوون نییە کە  بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی پارەیەک لە بنەماڵەکەی وەرگیرابێ یان ناچار بە واژۆی بەڵێننامەی نووسراو کرابێتن.