سەردەشت؛ ئاژوان خزریان، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
04:14 - 4 رێبەندان 2725
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤٤، ئاژوان خزریان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە مەدەنییەکان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کافینێتی "شارکۆ" کە خاوەنەکەی ئاژوان خزریانە و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.