ئیلام؛ دوو حەفته دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی میلاد، پەیام و سینا میرزابەیگی پاش دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەیان

06:37 - 3 رێبەندان 2725

٢ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی سێ هاووڵاتیی خەڵكی ئیلام بە ناوەکانی "میلاد میرزابەیگی"، "پەیام میرزابەیگی" و "سینا میرزابەیگی"، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکانیانی بەدواوە بووە

پێویستە بوترێ کە "سینا میرزابەیگی" و "پەیام میرزابەیگی" بران و "میلاد میرزابەیگی" ئامۆزایانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکان، ناوەندە ئەمنییەتییەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ ڕوونکردنەوەیەکان لەمبارەوە نەداوە.