سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سدێق یووسفپوور، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
06:05 - 3 رێبەندان 2725
ڕۆژی چوارشەممە ەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سدێق یووسفپوور، ناسراو بە "پیرەهەڵۆ"، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی گرووپی شخاەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی سدێق یووسفپووریان دەسبەسەر کردووە و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر مالەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە.
سدێق یووسفپوور پێشینەی دەسبەسەرکران و حوکمدرانی هەیە.
هەتا کاتی بلاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.